یەکگرتنەوەی خێزان بۆ وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا
دوبلین چییە |||؟
ئەو وڵاتانەی بەشێکن لە رێکخستنی دوبلینی سێ ئەمانەن: نەمسا، بەلجیکا، بولگاریا، کرواتیا، قوبرس، کۆماری چیک، دانمارک، ئیستۆنیا، فینلاند، فەرەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان، هەنگاریا، ئایسلەندا، ئیرلەندا، ئیتالیا، لاتڤیا، لیتوانیا، لیکتنشتاین، لوکسمبورگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، ڕۆمانیا، سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا.
بریتانیا لە 01 / 01 / 2021 یەکێتی ئەوروپای جێهێشت و بەو هۆیەشە کە چی تر بەشێک نییە لە ڕێسای دبلن. یەکگرتنەوەی خێزان بۆ بەریتانیا تەنها لە ڕێگەی ڤیزای نەتەوەییەوە دەبێت، بەڵام لەوە زیاتر لە ڕێگەی رێساکانی دبلن نابێت.
یەکگرتنەوە خێزانیەکان لە ڕێگەی دوبلینی سێ چییە؟
ئەمەش تەنیا بۆ وڵاتانی دوبلین دەکرێت ( بۆیە ناکرێت داوای یەکخستنەوەی خێزانی لەژێر سایەی دبلن سێیەم دا بکرێت لە وڵاتانی وەک تورکیا ، مەقدۆنیای باکوور ، سربیا ، ئەمریکا یان کەنەدا )
یەکگرتنەوەی دەبلنی سێ بو کێ دەکرێت؟
هەموو پەناخوازانێک کە ئەندامانی خێزانی نزیک لە وڵاتێکی دیکەی دوبلین یان هەیە، دەتوانن یەکبگرن. بە شێوەیەکی ئاسایی ئەندامی خێزانەکەت دەبێت پێشتر داوای مافی پەنابەریی (دۆخی پەنابەریی فەرمی) یان باری پەنابەرییان پێ ببەخشرێت یان پارێزگاری لاوەکیان هەبێت.
ئەندامانی خێزان ئەمانەن:
- هاوسەرەکەت
- منداڵەکانت ئەگەر لە خوار 18 ساڵەوە بن
- ئەگەر زاروکێکی بێ سەروبەر بی و تەمەن ژێر 18 ساڵ بیت: باوک و برا، خوشک، پور، خاڵ یان باپیرە گەورە.
ئایا دەتوانم داوای دووبارە یەکبوون بکەم ئەگەر پشت بە چاودێریکردنی کەسێک ببەستم یان کەسێک پشت بە چاودێریکردنی من ببەستێت؟
ئەو کەسەی تر بە شێوەیەکی یاسایی نیشتەجێیە (مافی پەنابەری یان پاراستنی لاوەکی هەیە، پەناخوازە، هاوڵاتیە یان هەر جۆرە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەیە) لە یەکێک لە وڵاتانی دبلن.
یەکێکتان دووگیانە، منداڵێکی تازە لەدایک بووە، بە جدی نەخۆشە، کەمئەندامییەکی سەختی هەیە، یان بەساڵاچوانە.
یەکێکتان پشت بە یارمەتی ئەوی تر دەبەستێت، کە دەتوانێت ئاگای لەو بێت.
دەبێت تۆ بتوانیت بیسەلمێنیت کە پەیوەندی خێزانیت پێشتر لە وڵاتی بنەڕەتتدا هەبووە. هەردووکتان دەبێت ئاواتی خۆتان دەرببڕن کە بە نووسین بۆ دەسەڵاتدارانی بەرپرس لەو وڵاتەی کە ئێوە تێیدان یەکبن. ئەگەر دەتەوێت داوا بکەیت لەبەر پشت بەستن بە تەندروستی، پێویستە بەڵگەی پزیشکیت هەبێت بۆ ئەمە، باشترە بەلگەنامانەی نەخۆشخانە بێت. ئەگەر دەتوانیت پشت بەستن بسەلمێنیت بەڵام ڕێگەت پێنەدراوە لەلایەن خزمەتگوزاری پەنابەریەوە داوای یەکخستنەوەی خێزان بکەیت، دەتوانیت داوای ئامۆژگاری یاسایی بکەیت لە پارێزەر.
چۆن داوا بکەم بۆ یەکخستنەوەی خێزان لە ڕێگەی سیستەمی دوبلینەوە؟
دەبێت ئەندامی خێزانەکەت لە وڵاتی دوبلینی تر وەک پەناخواز تۆمار بکرێت یان پێشتر باری پەنابەرییان پێ دراوە یان پارێزگاری لاوەکی. (ئەگەر یەکخستنەوەی خێزانەکەت لەسەر بنەمای پشت پێبەستن بێت - وەک لە پەرەگرافەکەی پێشدا ڕوون کراوە - ئەندامی خێزانەکەت دەبێت بە شێوەیەکی یاسایی ئامادە بێت لەو وڵاتەی کە تێیدایە.)
بە دەسەڵات بڵێ بە زووترین کات کە دەتەوێت داوای یەکگرتنەوەی خێزان بکەیت. یەکەم هەنگاو بۆ تۆ ئەوەیە کە مەوعیدێکت دەست بکەوێ لەگەڵ خزمەتگوزاری پەنابەری و پێیان بڵێ کە تۆ ئەندامێکی خێزانت هەیە کە دەتەوێت لەگەڵی بی. بۆ ئەم مەوعیدە هەموو دۆکیومێنتەکان بیهێنە کە دەبێت بۆ سەلماندنی ناسنامەکەت، ناسنامەی ئەندامی خێزانەکەت و پەیوەندی خێزانەکەت (سەیری پاراگرافی دواتر بکە).
دەبێت چی بۆ ژوانەکەی خوم بیهێنم لەگەڵ خزمەتگوزاری پەنابەری (چۆن دەتوانم بیسەلمێنێم کە پەیوەندی خێزانیم هەیە)؟
هەموو ئەو بەڵگەو دۆکیومێنتانەی کە دەتوانن خۆتانی پێ بناسێنەوە: هەمیشە کارتی پەناخوازان و یاداشتی پۆلیسەکەت ("خەرتی") بهێنە، و ئەگەر هاتوو پاسپۆرت/یان ناسنامەکەت هەیە، بیهێنە
کۆپیەکانی بەڵگەنامەکانی ئێستای ئەندامی خێزانەکەت لە وڵاتی دبلنەکەی تر؛ کارتی پەنابەرییان، مۆڵەتی نیشتەجێبوون، پاسپۆرتی پەنابەر یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر (ئەوانەی کە ناوی تەواو، بەرواری لەدایکبوون و ناونیشانی ئێستایان پیشان دەدات)
پەڕتووکی خێزانەکەت، بڕوانامەی هاوسەرگیری، بڕوانامەی لەدایکبوون یان هەر بەلگەنامەیەکی تر لە وڵاتی سەرەکی خۆتەوە
ئەگەر بەڵگەنامەی سەلماندنی پەیوەندی خێزانیت نییە، دەتوانیت بەڵگەی (دەلیلەکەت) وەک وێنەی خێزان، نامە یان تەنانەت لێدوانی شایەتی پارێزەران یان کارکەرانی کۆمەڵایەتیت بۆ بسەلمێنیت (بۆ نموونە لەبەرئەوەی ئەوان شاهیدی پەیوەندی تەلەفۆنی بوون لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت)
هەر داتایەکی پەیوەندی خزمو کەسی خۆت و پارێزەرەکانی یان لایەنگرانی تر
بە شێوەیەکی ئاسایی پێویستیت بە نامەی واژۆکراو هەیە بۆ ڕەزامەندی ئەندامانی خێزانەکەت کە بڵێت ئەوان ڕازین بە یەکخستنەوەی خێزان . لەوانەیە خزمەتگوزاری پەنابەری خشتەیەکت بۆ دابین بکات بۆ ئەو نامەی ڕازیبوون.
ڕێکارەکە چەند کاتی پێ ئەخایەنێت؟
ئەگەر یەکخستنەوەی خێزان پەسەند بکرێت، ئەمە مانای ئەوە نییە کە تۆ مافی پەنابەریت لە وڵاتی دبلنەکەی تر پێدراوە. واتە ئەو وڵاتەی کە تۆ دەچیتە ئەوێ داوای پەنابەریت دەست بەسەر دا ئەگرێت و لەوێ دەیخەملێنی(دەست بە رێکارەکانی خوت هی پەنابەری لەوێ دەکەیت).
چی ڕوودەدات دوای ئەوەی من بۆ یەکخستنەوەی خێزان پەسەند کرام؟
هل من الممكن ترحيل اقربائي من البلد الاوروبي الاخر الىئایا دەکرێت ئەندامانی خێزان لە وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا بنێردرێن بۆ یۆنان چونکە داوا دەکەم لەگەڵیان یەکبگرینەوە؟
ئایا یەکگرتنەوەی خێزان لە ژێر یاساکانی تر یان لە ڕێگەی ڕێکاری ترەوە دەکرێت؟
ئەوەی پێویستە بزانیت، ئەگەر دەتەوێت داوا بکەیت بۆ یەکخستنەوەی خێزان لە ڕێگەی ئەم "رێکاری باڵوێزخانە":
پێویستە ئەندامی خێزانەکەت مافی پەنابەرێتی هەبێت (مۆڵەتی نیشتەجێبوون هەبێت، بۆ هەندێک وڵات ئەندامی خێزانت پێویستی بە پێدانی باری پەنابەری هەیە).
نزیکەی هەمیشە پێویستە پاسپۆرتێکی دروست هەبێت (کارتی ناسنامە بەشێوەیەکی ئاسایی لە پێویستدا نییە).
ڕێکاری دەقاودەق جیاوازە بەپێی ئەو وڵاتەی کە دەتەوێت بۆی بڕۆیت، بەڵام بە زۆری (بە بەراورد لەگەڵ ڕێکاری دوبلین III) داوای زیاتر بەڵگەنامەی فەرمی دەکرێت بۆ سەلماندنی پەیوەندی خێزانییەکەت (وەک بڕوانامەی لەدایکبوون، بڕوانامەی هاوسەرگیری، هتد).
پێویستە هەموو نرخەکان لەسەر حسابی توبن.
دەتوانیت لە هەموو وڵاتێکەوە داوای ئەو ڕێوشوێنە بکەیت، هەروەها لە وڵاتانی نا-دوبلین یان وڵاتانی دەرەوەی ئەوروپا.
لەوانەیە کردارەکە خێراتر بێت لە رێکاری دبلن.
ئەگەر دەتەوێت زانیاری زیاترت هەبێت دەربارەی پڕۆسەکە لە ڕێگەی باڵیۆزخانەوە، تکایە پەیوەندی بکە بە رێکخراوە نا حکومیەکان یان تیمی زانیاری مۆبایل (MIT).